سعودیه هوشداری به ئه‌مریكا ده‌دات له باره‌ی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سعودیه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسانی سعودیه‌و ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، ده‌زگای هه‌واڵگری سعودییه زانیاری گه‌یاندووه به ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هێرشێكی نزیكی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و عه‌ره‌بستانی سعودیه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی “وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی”، به‌رپرسانی سعودییه ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، وەکو هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی سه‌رنجه‌كان لەسەر خۆپێشاندانەکانی نێوخۆی ئێران، تاران خۆی ئاماده‌كردووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له هه‌ولێر و سعودییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سعودیه‌و ئهمریكاو چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه، ئاستی ئاماده‌باشی هێزه‌كانیان به‌رزكردۆته‌وه، به تایبه‌ت له دوای هوشدارییه‌كانی ریاز.
رۆژنامه‌كه له زاری جۆن كێربی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران دژ به سعودییه‌كان و به‌رده‌وامه له په‌ێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته.