كوژرانی منداڵێك و برینداربوونی دایكی له ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له رۆژئاوای دێره‌زوور
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی پاشماوه‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی دێره‌زوور، منداڵێك گیانی له ده‌ستداو دایكیشی به سه‌ختی برینداربوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شارۆچكه‌ی مه‌سره‌بی رۆژرئاوای دێره زوور رایگه‌یاند، عه‌لی یاسینی ته‌مه‌ن 9 ساڵ له كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پارچه ئاسن له زبلدانێكی نزیك شارۆچكه‌كه مینێك پیادا ته‌قیه‌وه‌و له ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستداو دایكیشی به سه‌ختی برینداربوو.
سه‌رچاوه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری دێره‌زوور گواسترایه‌وه‌و له‌بارێكی مه‌ترسیداربوو.
پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته جه‌نگییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له شاری دێره زوور بوونییان هه‌یه، چونكه دوا په‌ناگه‌ی داعش بوو له سوریا.
به‌پێی راپۆرتی “روانگه‌ی مینه زه‌وییه‌كان” كه كۆمه‌لێك رێكخراوی ناحكومی له خۆده‌گرێت، له ساڵی 2020 زۆرترین قوربای مین له سوریا تۆماركرابوو، به‌مه‌ش پێش ئه‌فغانستان كه‌وت و له پله‌ی یه‌كه‌مدا هات له ژماره‌ی قوربانیان.