نوێنەرایەتی خۆسەری لە هەرێمی کوردستان لە یادی رۆژی کۆبانێدا

سلێمانی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، بە بۆنەی 1ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ کۆبانێ، نوێنەرایەتی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی، رۆشناییان خستە سەر پێشهاتە گشتییەکانی رۆژئاوای کوردستان و یادی رۆژی کۆبانێیان کردەوە.

لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی نوێنەرایەتییەکە، فەتحوڵڵا حوسێنی، باسی لە گرنگی پرۆژە سیاسییەکەی رۆژئاڤا و پێویستی پشتیوانیکردنی لە رووی سیاسی و سەربازییەوە کرد بۆ گەیشتن بە نەخشە رێگایەک بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا، هەروەک تیشک خرایەسەر “رۆڵی نەرێنی و دوژمنکارانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ئاڵۆزکردنی تەواوی قەیرانی سوریادا.”

دواتر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان درایەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : بەهزاد