هەولێر – نۆرس پرێس
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی سەرجەم نەوتی فرۆشراوی نۆ مانگى یەکەمى ساڵی 2022ى بڵاوکردەوە کە زیاتر بووە لە 90 ملیار دۆلار.
سۆمۆ، كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق كە تاكە كۆمپانیایە لە عێراق لەلایەن حكوومەتەوە دامەزراوە و دەسەڵاتی فرۆشتنی نەوتی عێراقی پێدراوە، رایگەیاند، داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا 90 ملیار و 388 ملیۆن و 786 هەزار و 336 دۆلار بووە.
بەپێى ئامارەکەى سۆمۆ، رێژەى مانگانەى فرۆشى نەوتى عێراق 10 ملیار و 43 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، زۆرترین فرۆشى نەوتى عێراق بە کۆمپانیاکانى چین و هیندستان بووە.