لە هەولێر دیداری مێری بە ناونیشانی “عێراق بۆ هەمووان” بەڕێوەدەچێت

هەولێر – نۆرس پرێس

رۆژانی 1 و 2ی تشرینی دووهەم لە هەولێر دیداری مێری بە ناونیشانی “عێراق بۆ هەمووان” بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەدەچێت، کە 12 پانێڵ لە خۆدەگرێت و ژمارەیەک لێکۆڵەر و سیاسەتوان و بەرپرس بەشداری دەکەن؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق قسەکەری سەرەکی دەبن.

سەرۆکی پەیمانگای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە – مێری وتی، “دیدارێکی وەک مێری، شوێنی کۆکردنەوەی ئەو خەڵکە ئەکادیمیەیە، بە توێژینەوە و شیکردنەوەکانیان دەتوانن پێشنیازی سیاسەتی باش بکەن، بەڵام ئەرکی سەرکردە سیاسییە بڕیاردەرەکانە گوێ بگرن لەو شیکردنەوانە کە رێنیشاندەر دەبێت بۆ خۆیان و بۆ خەڵکیش.”

دیداری مێری بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەدەچێت، وەک ئەو تۆڕە میدیاییە رایگەیاند، کە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و باڵیۆز و بەرپرسان بەشداری تێدا دەکەن، هەروەها رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 1-2ی تشرینی دووەم، لە 12 پانێڵدا پەیمانگای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە دۆخی عێراق لەژێر ناونیشانی “عێراق بۆ هەمووان” تاوتوێ دەکات.

سەرنجەکە لەسەر چارەسەری کێشەکانی عێراق لە دیداری مێریدا، بۆچوونی سەرکردەکانە، لە هۆتێل رۆتانا بۆ ماوەی دوو رۆژ بەرێودەچێت، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو6:30  خولەکی ئێوارە.