ئاسایشی رۆژئاوا 6 بۆمبی چێندراوی له رێگای حه‌سه‌كه پووچه‌ڵكرده‌وه
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی ئاسایش، 6 بۆمبی چێندراویان له رێگای گشتی حه‌سه‌كه پووچه‌ڵكرده‌وه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له هێزه‌كانی ناوخۆ (ئاسایش) رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێندراوه‌كان، له پاش گه‌ره‌كی (ئه‌لنه‌شوه‌ی غه‌ربی) هاتووچویان له رێگاكه راگرت، له كاتژمێر 1.5 كاره‌كانیان ته‌واوكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه به دووری نه‌زانی كه بۆمبه‌كان بگرێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می بوونی داعش له ناوچه‌كه‌دا له ساڵی 2014.
ئاسایش به فه‌رمی هیچ رونكردنه‌ویه‌كی نه‌دا له باره‌ی بۆمبه‌كان و ئه‌گه‌ری ئاماده‌كردنیان بۆ ته‌قینه‌وه. ئاماده‌كردنی: ئیڤا ئه‌مین- دارشتنه‌وه‌ی: ره‌هه‌ف یوسف