عێراق.. ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش و ده‌ستپێكرنی هه‌ڵمه‌تێكی فراوان له نزیك سنووره‌كانی سوریا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، سوپای عێراق هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له ناوه‌راستی وڵات راگه‌یاند، له كاتێكدا كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی ده‌ستپێكرد بۆ راوه‌دوونانی شانه‌كانی داعش.
لیوا یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌زگای دژه تیرۆر له “ئۆپه‌راسیۆنێكی جۆری”دا سه‌ركردیه‌كی داعشی ده‌ستیگیركرد كه به “ئه‌بو حه‌مزه میتویتی” ناسراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، میتویتی وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی ئاسایش “ویلایه‌تی كه‌ركوك” كاریده‌كرد” هه‌روه‌ها پێشتر فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بوو له تیپی فورقان له ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای سه‌ر به داعش،
ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش هاوكاته له گه‌ڵ راگه‌یاندنێكی حه‌شدی شه‌عبی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزێكی سوپا له ناوچه‌كانی رۆژئاوا‌و باشووری موسلی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا له نزیك سنووره‌كانی سوریا.
حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له‌و ئۆپه‌راسیۆنه راودوونانی شانه‌كانی داعشه‌و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌یه كه له‌وانه‌یه سوودی لێ ببێنێـت بۆ هێرشكردنه سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و هێزه‌كانی ئاسایش.