117-هەمین کاروانی سەربازی هاوبەشی تورکیا و روسیا لە گوندەواری کۆبانی
کۆبانی- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی هاوبەشی لەگەڵ لایەنی تورکیادا لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدا، کە 117-هەمین کاروانی سەربازی نێوان هەردوولایە لە ناوچەکە لە دوای رێککەوتنی رووسیا و تورکیا سەبارەت بە ئاگربەست لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.
کاروانەکە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی رووسیا و تورکیا پێکهاتووە و دوو هێلیکۆپتەری رووسییا یاوەرییان دەکرد، لە گوندی غەریب بە دووری 15 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی کۆبانییەوە بەڕێکەوتن.
بە گوندەکانی “کەربنەف، کۆسک، عەلیشار، گۆم عەلی، کورتەک، کۆبەک شەیتان، تێری، تلجیب/ تل حجەب، قەباق ساغیر، تاڵک، حولەکییە، خەرابێسان تەهتانی/ ئیتوێران تەهتانی، جێشان، قەرە مۆگ”، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانیدا، تێپەڕین.
پاشان گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێکی خۆیان لە گوندی غەریب.
ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە دەروازەی نزیک گوندەکەوە چوونەتە ژوورەوە، و ئۆتۆمبێلە روسییەکان گەڕاونەتەوە ناوەندەکەیان لە نزیک شارۆچکەی سارین لە باشووری کۆبانی.
لە بیست و چواری تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، لایەنی رووسیا و تورکیا 116-هەمین کاروانی هاوبەشیان لە گوندەوار رۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدا.