كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: بارانبارین له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی ده‌كات، سبەینێ یه‌ك شه‌ممه‌، لە سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکان باران ببارێت.

کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاسمانى لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبەینێ ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە سەر بەشێک لە ناوچەکان ئەگەرى نمەباران هەیە به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان،  به‌ڵام پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.