هه‌ره‌س هێنانی پردێك له هیندستان ده‌یان كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
هه‌رس هێنانی پردێكی هه‌ڵواسراو له هه‌رێمی گۆگاراتی خۆر ئاوای هیندستان ده‌یان كوژراوی لێدكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی هیندستان رایانگه‌یاند، له كاتی هه‌ره‌س هێنانی پرده‌كه 400 كه‌سی له‌سه‌ربووه‌و سه‌رجه‌میان كه‌وتوونه‌ته رووباری ماتچۆ له شارۆچكه‌ی مۆربی.
گرته‌یه‌كی ڤیدیوی كه‌ناڵی “زه‌ی نیوز” كه‌سانێكی ده‌رخست كه خۆیان به‌كێبڵی پرده‌كه هه‌ڵواسیبوو له كاتێكدا تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی رزگاریان ده‌كردن.
به پێی سه‌رچاوه فه‌رمه‌ییه‌كان به هۆی هه‌ره‌س هێنانی پرده‌كه زیاتر له 30 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا 30 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌ی رزگاركردنی قوربانیان به‌رده‌وامه. ئاژانسی هه‌واڵی بی تی ئه‌ی له زاری چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه بڵاویكرده‌وه، پرده‌كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه نۆژه‌نكراوه‌ته، به‌ڵام به هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ری بوون هه‌ره‌سی هێنا