به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری: هه‌ڵویستی توركیا‌و داواكردنی سه‌قامگیری سوریا دژ به یه‌كه
مینبج- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، به‌رپرسێكی به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری مینبج و گونده‌واره‌كه‌ی رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی توركیا‌و داواكارییه‌كانی بۆ سه‌قامگیری له سوریا دژ به یه‌كه‌ن، به تایبه‌ت له پاش به ئامانجكردنی ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و ده‌ركردنی په‌نابه‌ران و دروستكردنی ئۆردوگا له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه له سوریا.
یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا جارێكی دیكه داوای رێككه‌وتنی رژێم و ئۆپۆزسیۆنی سوریای كرد، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر رێگریكردن له دابه‌شكردنی سوریا‌و گرنگی گه‌یشتنی رژێم و ئۆپۆزسیۆن به رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی ده‌ستورو نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی بڕیاری 2254 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
سوهام حه‌مو هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان له به‌ڕێوبه‌ری سڤیلی مینبج و گونده‌واره‌كه‌ی رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به گێرانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ سوریا “دژبه‌یه‌كن”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، توركیا خاكی سوریای داگیركردووه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌كردووه‌و گۆرانكاری دیمه‌گراڤی ئه‌نجامداوه‌و په‌نابه‌ران له وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كاته ئامانج.
هێزه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام به گوله تۆپ و هاوه‌ن و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان، گونده‌كانی سنوور‌و هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌كه‌نه ئامانج، به درێژایی قامیشبۆ بۆ مینبج.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، به‌رپرسانی توركیا داوای سه‌قامگیری سوریا ده‌كه‌ن له كاتێكدا رێژه‌ی كوشتن و رفاندن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی توركیا زۆر زیادیكردووه، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه له پێش داگیركاری توركیا سه‌قامگیر بوون.
ناوه‌راستی ئه‌م مانگه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارتی سوریا ئاینده له دێره زوور رایگه‌یاند، نزیكبوونه‌وه‌ی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره، ته‌واوكاری ئه‌و جه‌نگه‌یه كه توركیا دژ به به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری ده‌ستی پێكردووه.
حه‌مۆ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، توركیا به‌بیانووی تیرۆر ناوچه سڤیله‌كان بۆردوومان ده‌كات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی به‌ڕێوبه‌ری خۆسره‌ی ده‌كات.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رێكخراوی هیومن رایتس وچ رایگه‌یاند، توركیا سه‌دان په‌نابه‌ری ده‌ركردووه‌و به هه‌ره‌شه‌ی چه‌ك ناچاریانی كرده‌وه بگرێنه‌وه و ئه‌و كاره‌شی به “پێشێلكاری یاسای نێوده‌وڵةتی” ناو برد.