به‌ریتانیا.. به مۆلۆتۆڤ هێرشكرایه سه‌ر سه‌نته‌رێكی په‌نابه‌ران
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، كه‌سێك له شاری دۆڤه‌ری باشووری وڵات بە مۆڵۆتۆڤ و یاری ئاگرین هێرشیکردە سەر سەنتەرێکی راییکردنی کاروباری پەناخوازان و دواتر خۆی كوشت.
گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشكرایكرد، به سێ مۆڵۆتۆڤ و یاریی ئاگرین هێرشیکرایه سەر سەنتەرێکی راییکردنی کاروباری پەناخوازان لە شاری دەوڤەر، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكردووه به لێکۆڵینەوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ده‌ست به‌جێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌كه كۆتایی به ژیانی هێنابوو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كاریێه‌كی دیكه ئاشكرابكات.