سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ره‌وه‌ت و سامانی خۆی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكرا ده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، محمه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرا کرد، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌س لەنێو کابینەکەی كه سامانی خۆی ئاشکرا بکات.
فەرمانگەی خۆپارێزی لە دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، “فۆرمی ئاشکراکردنی سامانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی پێگەیشتووەتەوە و بەوەش سوودانی بووە یەکەم کەسی نێو کابینەکەی سامانەکەی ئاشکرا بکات”.
به‌كوێره‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، رۆژی هەینیی 28-10-2022 محەممەد شیاع سوودانی له کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، داوای لە وەزیرهكانی حکومەت کرد لە ماوەی یەک هەفتەدا سامانیان بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشکرا بکەن.
دەستەی دەستپاکیی عێراق لە رێگەی فۆرمێکەوە کە بۆ بەرپرسانی عێراق لە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەسەرەوە دەینێرێت، داوایان لێدەکات سامانی خۆیان ئاشکرا بکەن.
رۆژی 27ی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى 253 پەرلەمانتار کۆبووەوە متمانه‌یدا به كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، بەڵام یەکلاکردنەوەى هەردوو وەزارەتى ژینگە، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دواخران کە لە پشکى کوردن و تاوەکو ئێستا یەکێتى و پارتى لە سەریان رێکنەکەوتوون.