ئیدلیب.. تورکیا ئۆردوگایەکی نیشتەجێکردنی نوێ بۆ تورکمانەکان دەکاتەوە

ئیدلیب  – نۆرس پرێس

رۆژنامەیەکی تورکی بڵاویکردەوە، رێکخراوێکی تورکی بەنیازە لە گوندەواری ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سوریا ئۆردوگایەکی نیشتەجێبوونێکی نوێ بۆ تورکمانەکانی سوریا دروستبکات.

ڕۆژنامەی تورکی، یەنی شەفەق، رایگەیاندووە، رێکخراوی ناوخۆیی “ئافاد” گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکی واژۆ کردووە کە خاوەنەکەی جێگری پێشووی پارتی داد و گەشەپێدان و بازرگانی تورک، سەبری فاران و هاوسەرەکەی بووە، بۆ دروستکردنی ئۆردوگایەکی نیشتەجێبوون لە ئیدلب دروست بکەن لە دەرەوەی شار.

پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی ئۆردوگایەک کە پێکهاتووە لە 450 یەکەی نیشتەجێبوون بە ناوی “کوموش خانە”، بە ناوی ولایەتی تورکیەوە کە هەڵگری هەمان ناوە، بەپێی رۆژنامەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دروستکردنی ئۆردوگایەک کە “دەچێتە چوارچێوەی پڕۆژەکانی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونەوە لە باکووری سوریا.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “شەقامەکانی ئۆردوگاکە بە ناوی تورکییەوە ناونراون، وەک “تورۆڵ و شیران و کەلکێت”.

فاران لە لێدوانێکدا وتی:”بە 10 ملیۆن لیرەی تورکی بەم کارە پیرۆزە هەستاوین، ئەویش بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆک کۆمارمان، رەجەب تەیب ئەردۆگان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو و بەرپرسانی بەرپرسانی فەرمانگەی رووداوە کارەساتبار و فریاگوزاریەکان.”

ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پرۆتۆکۆڵە واژۆکراوە گەیشتوینەتە قۆناغی کۆتایی، تورکمانەکانیش لە 450 ماڵدا نیشتەجێ دەبن، کە بڕیارە پێش سەری ساڵ تەواوبکرێن.

تورکیا ساڵانێکە کار بۆ دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدلب و عەفرین و باکووری حەڵەب دەکات، بە ئامانجی نیشتەجێکردنی پەنابەرانی سوریا لەوێ، ئەمەش لە لایەن چالاکوانانەوە بە گۆڕانکاریی دیمۆگرافی ناودەبرێن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: فەنسە تەمۆ