ماقوڵ و ریشپیانی گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب داوا له گه‌لی سوریا ده‌كه‌ن دژ به پلانه‌كانی توركیا بوه‌ستنه‌وه
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
ماقوڵ و ریشسپیانی عه‌فرین و گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له وتوێژێكی دیده‌وانیدا رایانگه‌یاند، ته‌نها گه‌لی سوریا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ناوچه‌كه‌ن، بۆیه پێویسته روبه‌ڕوی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگریان بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌و دیده‌وانییه ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی (ئه‌سه‌ده) له شارۆچكه‌ی ڤاڤین له باكوری حه‌ڵه‌ب، له ژێر ناوی “به یه‌كگرتویی و به‌رخودان شكست به پلانه‌كانی توركیای داگیركه‌ر دێنێن” به‌ڕێوه‌ی برد و ریشسپیان و ماقوڵانی گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب و كه‌سایه‌تییه سیاسی و مافپه‌روه‌ره‌كان ئاماده‌ی بون.
عه‌لی مه‌حمود، یه‌كێك له ریشسپیانی گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب رایگه‌یاند، پێویسته گه‌لی توركیا فشار له حكومه‌تی توركیا بكه‌ن سنورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یان بۆ سه‌ر خاكی سوریا دابنێت و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریا ده‌گرێته‌وه.”
سه‌نا قه‌دوره، یه‌كێك له ژنه دیاره‌كانی شارۆچكه‌ی زه‌هرا به نۆرس پرێس_ی راگه‌یاند، “به‌توندی دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا ده‌وه‌ستینه‌وه‌و سازش له بستێك خاكی سوریا ناكه‌ین.”
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه نه‌جاح حسێن، له عه‌شیره‌تی مه‌جادیمه وتویه‌تی، “ده‌وڵه‌تی توركیا له هه‌وڵی هه‌ڵایساندنی جه‌نگی ده‌رونی و میدیاییه به مه‌به‌ستی لاوازكردنی ئیراده‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه تا زێدی خۆیان جێبهێڵن.”
نه‌جاح پێیوابو، “بیری داگیركه‌رییانه‌ی توركیا ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی نوێ ئه‌نجامبدات هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له عه‌فرین و جه‌رابلوس و سه‌رێ كانی و گرێ سپی ئه‌نجامیدا، به‌ڵام پێویسته گه‌لانی سوریا خۆیان شكست به پلانه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تی بهێنن.”
پێیشی وابو، “توركیا به پاساوی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، ده‌یه‌وێت خاكی سوریا بتوركێنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاڵای خۆی هه‌ڵداوه به‌سه‌ر خوێندنگاكان و بنكه ته‌ندروستییه‌كان و ناوی گونده‌كانی گۆڕیوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی 400 ساڵ له‌وه‌وبه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی.”
محه‌مه‌د حه‌مه‌دۆك، یه‌كێكی تر له ریشسپیانی گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب وتی، “كاتێك داعش به درێژایی سنوری لێوه‌ی نزیك بو، كوشتاری ده‌رهه‌ق به گه‌لانی ناوچه‌كه له كوبانێ و منبج ئه‌نجام ده‌دا، توركیا جوڵه‌ی نه‌ده‌كرد.”
به وته‌ی حه‌مه‌دۆك، “توركیا به پاساوی ناوچه‌ی ئارام ده‌یه‌وێت گورز له ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر بوه‌شێنێت له رۆژئاوای كوردستان، بۆیه پێویسته دانیشتوان سوپایه‌كی میللی پێكبهێنن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌و شكستپێهێنانی.”