هه‌ولێر – نۆرس پرێس
لە ناوچەی بنوکی رۆژھەڵاتی بەغدا تانکەرێکی سووتەمەنی تەقییەوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاوه‌یانپێكراوه، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دهستییپێكرد.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له‌نێو گه‌راجێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی (تاڵبییه) و (ئه‌لقاهیره) له رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا روویداوه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غداش له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییانه‌وه رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیوا كازم سه‌لمان بۆهان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی عێراق، به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشته 9 كوژراو و 13 بریندار.
ڕونیشی كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه كاری تیرۆریستی نییه و زیانیشی به 500 مه‌تر به چوارده‌وری خۆی گه‌یاندووه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ته‌رمی كوژراوان و بریندارانیان گواستووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، له‌نێو ته‌نكه‌رێكی غازدا غاز دزه‌ی كردووه، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.