سوپای پاسداران هه‌ره‌شه له خۆپیشانده‌ران ده‌كات: شه‌ممه دوایین رۆژ ده‌بێت
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، سوپای پاسدارانی ئێران هوشداردایه خۆپیشانده‌ران له دره‌چوون بۆ شه‌قامه‌كان و ئیسرائیلی تۆمه‌تباركرد به پشتیوانیكردنی خۆپشاندانه‌كان كه له ناوه‌راستی مانگی ئیلولی به‌رده‌وامه له دوای گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی له تارانی پایته‌خت به هۆی توندوتیژییه‌كانی پۆلیس.
ئه‌م هوشداری دانه هاوكاته له گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ تاوتێكردنی پێشێل كارییه‌كانی رژێمی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و راپۆرته چڕانه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران و به‌كارهێنانی شیوازی جۆراوجۆر له توندتیژی كه بۆنه‌ته هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 200 كه‌س، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكدرنی خۆپیشاندانه‌كان.
حوسین سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له وته‌یه‌كدا له مه‌راسیمی به خاكسپاردنی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی شیراز رایگه‌یاند، شه‌مه‌ه دوایین رۆژ ده‌بێت بۆ دابه‌زینی خۆپشانده‌ران بۆ شه‌قامه‌كان.
سه‌لامی له وته‌یه‌كدا بۆ خپیشانده‌ران وتی: بۆ شه‌قامه‌كان دامه‌بزن، ئه‌مرۆ دوایین رۆژی كاری توند‌و تیژییه.
هاوكات سوپای پاسداران له راپۆرتێكی دوور‌و درێژدا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كان، ئیسرائیلی تۆمه‌تباركرد به پشتیوانی كردن له ناره‌زاییه‌تیێه‌كان.
له‌و كاته‌وه ژینا ئه‌مینی گیانی له‌ده‌ستدا، خۆپشاندان شاره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه له‌وانه‌ش تارانی پایته‌خت و حه‌ره‌می زانكۆكان، به‌ڵام به‌پێی راپۆرتی راگه‌یاندنه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ. هێزه‌كانی ئاسایش زۆر به توندی وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ته‌وه،
تا ئێستا لە 21 پارێزگای جیاوازی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوشتنی خۆپیشاندەران تۆمارکراون، زۆرترین گیان لەدەستدانیش لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، مازەندەران، تاران، سنە و گیلان بووە.