به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری بڕیاری نوێ تاوتوێ ده‌كات له باره‌ی نرخی نان
ره‌ققه – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، به‌رپه‌رسێكی به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری رایگه‌یاند، چه‌ند بڕیارێك تاوتوێده‌كه‌ن له باره‌ی نان و چونێتی دابینكردنی بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
دانیشتوانی ناوچه‌كه سكاڵا ده‌كه‌ن له كه‌می “نانی پشتیوانی كرا‌و” پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تا وه‌رزی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵ كوالێتیێه‌كه‌ی باشتركرا.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌لمان بارۆدو هاوسه‌رۆكی ئابووری ده‌ڵێت: به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری زیانی ماددی زۆری به‌رده‌كه‌وووت له دابینكردنی نان به نرخێكی گونجاو، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌مانتوانی بگه‌ینه ئامانجه‌كانمان له باره‌ی دابیكردنی نانێكی كواڵێت باش.
له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، تێچووی یه‌ك ده‌سته نان زیاتر له 1600 لیره‌یه ده‌كه‌وێ له‌سه‌ریان، به‌ڵام به 300 لیره ده‌یفرۆشن.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه نرخی یه‌ك ده‌سته نانی پشتیوانیكراو له 300 لیره‌وه بۆ 500 لیره به‌رزبۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ بریارێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرابێت.
پێشتر به‌رپرسه‌كه‌ی خۆسه‌ری ئه‌وه‌ی ره‌تكردبووه كه نرخی نان زیاد بووبێت، به‌ڵام دانیشتوانی گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان پشتراستكرده‌وه كه نانیان به نرخی نوێ كڕیه‌وه.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی لێدانی بیری ئاو، هه‌روه‌ها بریارێكی دیكه‌ش سه‌باره‌ت به نه‌كرینه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نمه‌شامی، هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ش بوونه هۆی ناره‌زایی دانیشتوان و جوتیاران له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.