به‌ریتانیا دوو ملیۆن پاوه‌ن پێشكه‌ش به یۆنسێف ده‌كات به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆلێرا له‌سوریا
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
نوسینگه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆمینویلسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، بڕی دوو ملیۆن پاوه‌ن پێشكه‌شكرا به‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان (یۆنسێف) به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له سوریادا.
نوسینكه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به‌ریتانیا ئه‌و بڕه پاره‌یه پێشكه‌ش به یۆنسێف ده‌كات وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا له سوریا كه بۆته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سستمی ته‌ندرروستی له‌و وڵات‌دا.
به پێشكه‌شكردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه یونسیف باشتر ده‌توانین به‌ره‌نگاری كۆلێرا ببێته‌وه‌و ناوه‌ندی زیاتر بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و په‌تایه له سوریا.
رۆژی سێ شه‌ممه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هوشداریدا له بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای په‌تای كۆلێرا له سوریا، به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی له راده‌به‌دری ئاو له‌و وڵات‌دا.
ئه‌و بڕه پاره‌یه كه ده‌كاته نزیكیه 2 ملیۆن و 320 هه‌زار دۆلار، هاوكارده‌بێت بۆ گه‌یاندنی هاوكاری ته‌ندروستی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كۆلێرای تیادا بڵاوبۆته‌وه‌و راهێنانی دانیشتوان له‌سه‌ر خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشییه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كات، له‌هه‌ر 14 پارێزگاكه‌ی سوریا زیاتر له 24 هه‌زار حاڵه‌تی گومانكردن به نه‌خۆشی كۆلێرا تۆماركراوه‌و 80 كه‌سێش به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه گیانیان له ده‌ستداوه.