له‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تدا.. سودانی داوكاریه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زیره‌كان ده‌كات

هه‌و‌لێر- نۆرس پرێس

لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوای لێكردن له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سامانی خۆیان ئاشكرابكه‌ن.

نووسینگەى میدیایی سەرۆک وەزیران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سودانی سەرپەرشتیی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كابینەی نوێی حكومەتی كرد جەختیکردووەتەوە لەوەی کە “دەبێت وەزیرەکان لە ماوەى یەك هەفتەدا سامانی خۆیان ئاشکرابکەن”.

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردووەتەوە كە پوێستە پرۆسەی دەستاودەستكردنی دەسەڵات لە وەزارەتەكاندا بە هێمنی و بەپێی رێكارەكان بكرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژەی به‌وه‌ كردووە، كه‌ ده‌بێت وەزیرەکان بەڕێوەبەرى نووسینگەکانیان تەنها لە فەرمانبەرانى وەزارەتەکانیان دیاریبکەن و دووربکەونەوە لە پێدانى ئەو پۆستانە بە کەسانى سیاسی و هێنانی كەس لە دەرەوەی وەزارەتەكان.