سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ گه‌شتێكی نیۆده‌وڵه‌تی كه له میسره‌وه ده‌ست پێده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
كۆشی سپی رایگه‌یاند، وابڕیاره جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئامده‌بێت له كۆنگره‌ی كه‌شناسی COP27 ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو.
كارین جان بیێر وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، له 11 تشرینی دووه‌م شه‌رۆك بایده‌ن ئاماده‌ده‌بێت له كۆنگره‌ی لاینه‌كانی به‌شداربوو له رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به گورانكارییه‌كانی كه‌شو هه‌وا له هاوینه هه‌واری شه‌رم شێخ له میسر.
وا پێشبینی ده‌كرێت ده‌كرێت بایدن چه‌ند پرسێك بورۆژێنیت له سه‌رۆی هه‌موشیانه‌وه كاریگه‌ره‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا‌و روسیا‌و ئه‌و زیانانه‌ی گه‌یشتوون به كه‌رتی وزه‌ی جیهان.
له پاش كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی كه‌شناسی وابڕیاره بایده‌ن به‌ره‌و كه‌مبودیا بڕوات به مه‌به‌ستی به‌شداریكرن له لوتكه‌ی نێوان ئه‌مریكاو وڵاتانی باشووری خۆڕهه‌ڵاتی ئاسیا‌و لوتكه‌ی خرهه‌ڵاتی ئاسیا كه بڕیاره له رۆژانی 12 و 13 تشرینی دووه‌می داهاتوو سازبكرێت.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ش ئاماده ده‌بێت له لوتكه‌ی گروپی بیست له نێوان 13 بۆ 16 مانگی داهاتوو له ئه‌نده‌نوسیا.