ده‌رعا..هێرشێكی خۆكوژی كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه‌و
ده‌رعا – نۆرس پرێس
ئێواره‌ی هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ماڵی سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له شاری ده‌رعای باشووری سوریا روویداو، كوژران و برینداری چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، خۆكوژه‌كه له ماڵی “غه‌سان ئه‌كره‌م ئه‌بازید” خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌و له‌ئاكامدا چه‌ند كه‌سێك كوژران و برینداربوون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان لانی كه‌م 3 كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌بازید پێشتر له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا كاری ده‌كردو له هاوینی 2018 ه‌وه وازی هێناو په‌ێوه‌ندی به هیچ حزبێكه‌وه نه‌كردووه.