نهتهوه یهكگرتووهكان.. کورد لە ئێران زۆر مافیان لێسەندراوەتەوە،
ههولێر – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی فەرمیی نهتهوه یهكگرتووهكان جهخت دهكاتهوه كه “کورد لە مێژوودا و لە ئێستاشدا مافە بنەڕەتییەکانیان پێنەدراوە و کورد لە ئێرانیش زۆر مافیان لێسەندراوەتەوە.
جاوید رەحمان، لێکۆڵەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسی باڵایەی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ رایگهیاند، “کورد لە ئێران زۆر مافیان لێسەندراوەتەوە، لەوانە مافی ناسنامە، مافی زمان، مافی بوونی نوێنەرایەتیی خۆیان و مافی ئازادیی دەربڕین. لەبەر ئەوەیە لە پارێزگا کوردییەکان خۆپێشاندانی زۆر هەن”.
ئهوهشی ئاشكراكرد، داوای دامەزراندنی میکانیزمێکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خۆپێشاندەران لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
ئاماژهی بهوهشكرد، لەگەڵ ئەوەی راپۆرتەکانی قورسایی خۆی هەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەڵام لە مەیدانی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا کاریگەری راپۆرتی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ناگاتە نیوەی کاریگەریی هەڵوێستی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
پێشتر فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوە کردبوو، “ئێمە نیگەرانی ئەو راپۆرتانەین لەبارەی بەکارهێنانی بەردەوامی هێزی لە زیادە پێویست و ئێمە داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین کە هێزی زیادە لە پێویست بەکارنەهێنن بۆ ئەوەی قوربانیی زیاتر نەبێت”.