هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردوومانی گوندەکانی باکووری حەسەکە
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان بۆ چوارەمین رۆژ لەسەریەک گوندەکانیان لە گوندەواری شارۆچکەی زەرگان لە باکووری حەسەکە کردە ئامانج.
سه رچاوەیەكی سەربازی به نۆرس پرێسی راگه یاند، “سەرلەبه یانی ئه مڕۆ، هێزه كانی توركیا، به تۆپ، گوندەكانی تل وەرد و خربەت شەعیریان لە گوندەواری شارۆچكه ی زەرگان كردۆته ئامانج”.
بۆردومانەکە زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل گەیاندووە، تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر بۆردومانەکان بەدەست نەگەیشتووە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر هێزەكانی توركیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆردومانەكانیان لەسەر گوندەكانی شارۆچكەی زەرگان چڕكردەوە و شەوی رابردووش ئەندامێكی هێزەكانی حكومەت لە خاڵێكی سەربازی چواردەوری تل وەرد كوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون .