بۆردومانەکان لە باکووری رۆژئاوای سوریا دەستیانپێکردەوە

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوای دوو رۆژ لە ئارامییەکی ڕێژەیی، لە ناوچەکانی ئاگربەست، دوێنێ پێنشەممە، تۆپبارانەکان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری رۆژئاوای سوریا دەستیانپێکردەوە.

ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن لە گوندەواری باشووری ئیدلب بۆردومانی توندوتیژی  نێوان هەردوولایەنی ململانێکەیان بەخۆوە بینی، هاوکات میحوەرەکانی گوندەواری حەما و حەڵەب لە باکووری رڕۆژئاوای سووریا شاهیدی تۆپبارانی پچڕپچڕ بوون، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ فڕینی چڕی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بەسەر ئاسمانی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیادا، لە باکووری ئیدلب.

هێزەکانی حکومەت بە زیاتر لە 50 تۆپ و موشەک، ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆنیان کردە ئامانج لە دەوروبەری گوند و شارۆچکەکانی شانان، سەرگە، ئەلروەیحە، بێنین، سان، ئەلفەتیرە، فەلێفل، چواردەوری کەنەسفەرە و ئەلباڕە لە چیای زاوییە لە باشووری ئیدلب، بەپێی ئەوەی سەرچاوەیەکی سەربازی ئۆپۆزسیۆن بە نۆرس پرێسی وتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، تۆپبارانی پچڕپچڕ گوند و شارۆچكەكانی “كفرعەمە، ئەلقەسر، تەقاد، ئەلوەسەتە، كفر تەعل و چواردەوری شاری ئەتاریب و شارۆچكەی كفرنوران” یان لە رۆژئاوای حەڵەب كردۆتە ئامانج.

هاوكات گوند و شارۆچكه كانی ئه لسەرمانییه و دیرئەكراد له ده شتایی ئەڵغاب له رۆژئاوای حه ما شاهیدی بۆردومانی هاوشێوه بوون.

جگە لەوەش، سەرچاوە سەربازییەکان لە جەبهەی وەتەنی بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “فەتحولموبین” بە تۆپی قورس پێگەی هێزەکانی حکومەتیان لە شارۆچکەی قوبتان ئەلجەبال و فەوجی 46، لە رۆژئاوای حەڵەب کردووەتە ئامانج.

هەروەها دۆشکە قورسەکان جموجۆڵەکانی هێزەکانی حکومەتیان لە میحوەری مەلاجە لە باشووری ئیدلب کردە ئامانج.

ئامادەکردنی: بەها نۆبانی – داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ