کوژران و برینداربوونی شەش ئەندامی هێزەکانی حکومەت بە بۆردومانێکی تورکیا لە گوندەواری حەسەکە

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لە بۆردومانێکی تورکیادا کە خاڵە سەربازییەکانی گوندەواری شارۆچکەی زەرگان لە باکووری حەسەکە کردە ئامانج، ئەندامێکی هێزەکانی حکوومەت کوژرا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا و گروپە‌ چه‌كداره‌كانی دڵسۆزیان به‌ توندی خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تیان له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی تل وەردیان له‌ باشووری زه‌رگان كردۆته‌ ئامانج.

بۆردومانەکە بووە هۆی کوژرانی سەربازێک بە ناوی (بەسیل ساڵح) و پێنجی دیکەش لە هەمان جێگە بریندار بوون.

هێزەکانی رووسیا دەستوەردانیان کرد و شەش سەربازە بریندارەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی لیکرین لە شارۆچکەی تل تەمر.

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، برینی سەربازەکان جیاوازن، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیان گوندەکانی تل وەرد و خیربەت شەعیریان بۆردومان کرد و ئێوارەش جارێکی تر ئەو گوندانەیان بۆردومان کردەوە، ئەمە جگە لە گوندەکانی رەبیعات و عەبوش.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ