هێزەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی گوندەواری باکووری حەڵەب دەکەن بە ئامانج

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیان شارۆچکەی تل رەفعەت و گوندی شێخ عیسایان لە گوندەواری باکووری شاری حەڵەب کردە ئامانج.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ نۆرس پرێسی راگه‌یاند “هێزه‌كانی توركیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان به‌ تۆپباران ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ‌تل رەفعه‌ت و گوندی شێخ عیسایان به‌ پێنج گوله‌ كردووه‌ته‌ ئامانج، له‌ گوندەواری باكووری شاری حه‌ڵه‌ب”.

سەرچاوەکە رایگەیاندووە، “تا ئێستا هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی تۆمار نەکراوە”.

گوند و شارۆچكه‌كانی گوندەواری باكووری حه‌ڵه‌ب بە به‌رده‌وامی روبەڕووی بۆردومانی توركیا و گروپە‌کانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزی تورکیا، دەبنەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد قازی