دوای گەڕانەوەیان لە کامپەکانی رۆژئاڤا.. کەنەدا دوو ژن دەسگیردەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، پۆلیسی کەنەدا دوو ژنی کەنەدی دەستگیرکرد، دوای ئەوەی دوێنێ لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە گەیشتنەوە ئەو وڵاتە.

پۆلیسی کەنەدا لە راگەێنراوێکدا وتی، لە کاتی گەیشتنی “ئومەیمە شوای” تەمەن 27 ساڵ لە فڕۆکەخانەی مۆنتریال دەستگیرکراوە، کە لە کامپەکانی رۆژئاڤاوە گەڕابووەوە بۆ کەنەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە (شوای) لە تشرینی دووەمی 2014ەوە بووەتە بابەتی لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتمانییەوە، هەروەها تۆمەتبار کراوە بە پەیوەندیکردن بە داعش و بەشداریکردن لە “چالاکییە تیرۆریستییەکان”.

هەروەها پۆلیس ژنێکی دیکەی کەنەدی بە ناوی “کیمبەرلی پولمان” لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆنتریال دەستگیرکردووە، کە لەم دواییەدا لە گەڵ چوار هاووڵاتی کەنەدی (دوو ژن و دوو منداڵ) گەڕێنرایەوە وڵاتەکەی.

سێشەممەی رابردوو شاندێکی فەرمی کەنەدا، کە پێکهاتبوون لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، سەردانی رۆژئاوای کوردستانیان کرد.

سێباستیان بییۆلیۆ، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایش و بەڕێوەبردنی فریاگوزاری لە وەزارەتی دەرەوە، کە لەنێو شاندەکەدا بوو، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەوان هاتوون بۆ وەرگرتنەوەی 4 هاوڵاتییان (دوو ژن و دوو منداڵ) لە رۆژئاوای کوردستان.

رێکخراوی کاروباری نێودەوڵەتی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند کە چوار کەنەدی – دوو منداڵ و دوو ژن – لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

هەروەک سوپاسی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستانیان کرد بۆ هاوکاری کردنیان، وتیشیان کێنداڵ هەوڵەکانی لە پێشکەشکردنی چاودێری بۆ کەسانی دەستبەسەرکراو لە بارودۆخی ئەمنی زۆر سەخت و کارەساتباردا بەرز دەنرخێنێت، بەپێی بەیاننامەکە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : هۆزان زوبەیر