كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دواخرا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ دەنگدان به کابینەى نوێى حکومەتى عێراق لە کاژێر 2ی نیوەڕۆوە بۆ کاژێر شەشى ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە دواخرا.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به به‌شێكی كابینه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:00ـی ئێواره ئه‌نجامده‌رێت.
رۆژی سێشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق له نووسراوێكی فه‌رمیدا داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرد رۆژی پێنجشه‌ممه 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامبدات بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌می 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.