دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، پۆلیسی کەنەدا دوو ژنی کەنەدی دەستگیرکرد، دوای ئەوەی لە کەمپەکانی ڕۆژئاوای كوردستان گه‌ڕێندرانه‌وه وه‌ڵاته‌كه‌یان.
پۆلیسی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومەیمە شه‌وای تەمەن 27 ساڵ بۆ فڕۆکەخانەی مۆنتریال دەستگیركرا،.
ئاماژەی بەوەشکردووە، (شوای) لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ەوە لێکۆڵینەوەی له دۆسێیه‌كه‌ی ده‌كرا لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتمانییەوە، هەروەها تۆمەتبار کراوە بە پەیوەندیکردنی بە داعش و بەشداریکردن لە “چالاکییە تیرۆریستییەکان”.
هەروەها پۆلیس ژنێکی دیکەی کەنەدی بە ناوی کیمبەرلی پۆلمان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆنتریال دەستگیرکردووە، كه یه‌كه‌كه له‌و جوار هاوڵاتییه كه‌نه‌دییه‌ی كه حكومه‌تی ئه‌و وه‌ڵاته له ڕۆژئاوای كوردستانی وه‌ری گرتنه‌وه.
سێشەممەی ڕابردوو شاندێکی فەرمی کەنەدا سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانیان کرد کە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدایان لەخۆگرتبوو.
سێباستیان بۆلیۆ، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بەڕێوەبردنی فریاگوزاری لە وەزارەتی دەرەوەی كه‌نه‌دا، لەنێو شاندەکەدا بوو، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەوان هاتوون بۆ وەرگرتنەوەی 4 کەس لە هاووڵاتییان كه (دوو ژن و دوو منداڵ)ن.
ڕێكخراوی كاروباری جیهانی كه‌نه‌دا دوێنێ چوارشەممە له بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە چوار کەنەدی – دوو منداڵ و دوو ژن – لە ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه كه‌نه‌دا سوپاسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری له ڕۆژئاوای كوردستان كرد بۆ هاوکارییەکانیان، هەروەها وتی کە كه‌نه‌دا هەوڵەکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری له پێشکەشکردنی چاودێری بۆ ئه‌و کەسانه‌ی دەستبەسەرکراون لە بارودۆخی ئەمنی زۆر سەخت و کارەساتباردان بەرز دەنرخێنێن.