بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌كتری.. هێزه‌كانی توركیا گونده‌واری باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن
ته‌ل ته‌مر – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هاوپه‌یمانی، دوو گوندیان له باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه هه‌ردوو گوندی ئه‌سه‌دییه‌و ته‌ل عه‌بودیان كرده ئامانج، له گونده‌واری شارۆچكه‌ی زرگان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، بۆردوومانه‌كه زیانی ماددی گه‌یانده خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیان.
دۆێنی سێشه‌ممه، هه‌ردوو گوندی ئو‌م كێف و خه‌ربه شه‌عیر له گونده‌واری ته‌ل ته‌مری باكووری حه‌سه‌كه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا تۆپباران كران و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.