ههولێر – نۆرس پرێس
كهشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دهكات سبهی پێنج شهممه، بارانبارین دەستپێدەکات و لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە بۆ ساماڵ و پەڵە هەور بگۆڕێت
رۆژی چوارشەممە، کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنج شهممه ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە بەیانی زوودا، دواتر ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئێوارەش کەشەکە دهبێته ساماڵ و پەڵە هەور.
لهبارهی كهشوههوای سلێمانی ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایگهیاند، “درەنگی ئەمشەو بارانبارین بەشێوەی پچر پچر دەستپێدەکات و تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، له هەندێک شوێن بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکان بارانبارینەکە هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت، بەڵام بۆ دوانیوەڕۆ کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.