عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به كامپی هۆل
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی كۆتایی ھێنان به كامپی هۆل له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌عه‌ره‌جی له توێتێكدا له تۆری تویته‌ر رایگه‌یاند، له كۆبونه‌ویه‌كدا له گه‌ڵ فوئاد حوسینی وه‌زیری ده‌ره‌وه، دۆسییه‌كانی كۆنترۆڵكردنی سنوور‌و به قاچاغبردنی تلیاك و په‌ره‌دان به په‌ێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگ تاوتوێكران.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به مه‌به‌ستی سه‌قامگیربوونی ئاسایش و ئاشتی له جیهاندا، جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆری عێراق بۆ كۆتایی هێنان به كامپی هۆل له سوریا.
له كۆتایی مانگی ئه‌یلولی رابردوودا جین شاهین و لیندسی گراهام ئه‌ندامانی كۆماری خوازی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پرۆژه یاسایه‌كیان پێشكشه‌كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شانه‌كانی داعش له سوریا‌و كۆتاییهێنان به گرفتی كامپه‌كان له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه كامپی هۆل.
كامپی هۆل له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه‌یه‌و نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له خۆده‌گرێت، كه 30 هه‌زاریان خه‌ڵكی عێراقن.
رۆژی 18 تشرینی ئه‌كه‌م 158 خێزانی عێراقی كامپی هۆلیان به‌جێهێشت، به‌مه‌ش 925 خێزانی عێراقی ئه‌و كامپه‌یان به جێهێشتووه.
عه‌باس جهانگیر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كوچیه‌رانی عێراق به نۆرس پرێسی راگه‌یاندبوو، ئه‌و خێزانانه له 659 كه‌س پێكهاتوون، پاش وردبینی ئه‌منی ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.