نیچیرڤان بارزانی: داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى جیددييه و هیواداره حكومه‌تی نوێی عێراق کێشەکانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه هێشتا داعش مایه‌ی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر عێراق و سوریا، هیوای خواست حكومه‌تی نوێی عێراق له زووترين كاتدا پێكبهێنرێت و بتوانێت كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
رۆژی چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی له شاندێكى كۆميته‌ى به‌رگريى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا به سه‌رۆكايه‌تيى سارا نانى كرد كه له ژماره‌يه‌ک له په‌رله‌مانتارانى پارته جياكانى ئه‌ڵمانيا پێكهاتبوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌نداوێكدا ئاشكرایكرد، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه له‌لايه‌ن په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانياوه بڕيارى لێدرا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به گشتى تاوتوێ كرا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیای به پشتگيرى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له قه‌ڵه‌مدا و سوپاسى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌يان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان؛ هه‌روه‌ها پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى دووپاتكرده‌وه بۆ پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆيی ئه‌ڵمانيا له كاتى شه‌ڕى داعشدا.
مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵ پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ ئەرکی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێک درێژکردەوە.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى جیددييه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى ئه‌وروپاش ده‌كات،
له‌باره‌ى دۆخى عێراقيشه‌وه، نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست حكومه‌تى نوێى عێراق له زووترين كاتدا پێكبهێنرێت‌و بتوانێت كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.”
بەپێی راگەیێندراوەکەی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، شاندى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا ستايشى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان کرد و جه‌ختيان له به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و پێزانينيان بۆ رۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى؛ هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نيشاندا.