كه‌نه‌دا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه له كه‌سوكاری ئه‌ندامانی داعش
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، چوار له هاوڵاتیانی خۆی له كه‌سوكاری داعش له كامپه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا وه‌رده‌گرێته‌وه.
رۆژی سێ شه‌ممه، شاندێكی فه‌رمی كه‌نه‌دا سه‌ردانی سوریایان كرد به سه‌رۆكایه‌تی “سیباستیان پۆلیو” به‌رێوه‌به‌ری گشتی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و ئیداره‌دانی فریاكه‌وتن له وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌وه‌ی كه‌نه‌دا، له‌لایه‌ن “فه‌نه‌ر كعیتی” جێگری هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆسه‌ری و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه پێشوازیان لێكرا.
سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی كه‌نه‌دا به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌وان هاتوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی چوار له هاوڵاتیانیان ( دوو ژن و دوو منداڵ) له ناوچه‌كانی خۆسه‌ری.

به‌رپرسه‌كه‌ی كه‌نه‌دا جه‌ختی كرده‌وه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كارده‌كات بۆ دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌و پاراستنی ئاسایشی كه‌نه‌دییه‌كان و پابه‌ندبوون به سه‌رجه‌م پێدوایستییه‌كان تایبه‌ت به بڕیاری گه‌راندنه‌وه‌یان.
پێشتر حكومه‌تی كه‌نه‌دا 3 منداڵی دیكه‌ی كه‌نه‌دی وه‌رگرتبووه له ناوچه‌كانی خۆسه‌ری.
پێگه‌ی به‌رێوبه‌ری په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به چه‌ند دۆسییه‌كی هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی سوریا به‌پێی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به تایبه‌ت بڕیاری 2254 و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردن له ناوچه‌كه له رووی خزمه‌تگوزاری و ئابووری و مرۆیی.