له‌یادی سێهه‌می كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی… هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پابه‌ندبوونی خۆی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش دووپات ده‌كاته‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ه‌مه، له یادی سێ ساڵه‌ی كۆژرانی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پاندبوونی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا له فه‌یسبوك رایگه‌یاند، هاوهپه‌یمانی نیۆده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر داهش به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له شكست پێهێنانی داعش و هاوكاری كردن له گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و ئامانجه.
رۆژی 26 تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019، به سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای ئیستیخباراتی ئه‌مریكا به‌غدادی كرایه ئامانج له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا له خانووبه‌ره‌یه‌ك له گونده‌واری باكووی ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سوریا.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه هێزی سوریای دیمو‌كرات به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شداری كردبوو له دیایكردنی شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غداد و ئه‌ندامێكی هه‌سه‌ده توانی نانسنامه‌ی به‌غدادی پشت‌راست بكاته‌وه به‌هێنانی نمه‌ونه‌ی چه‌له‌كانی ژێره‌وه‌ی.
بۆ رۆژی دوایی دوناڵد ترامبی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌واڵێكی راگه‌یاند سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌و كوژرانی به‌غدادی له گوندی باریشای شارۆچكه‌ی قورقینای سه‌ر به ئیدلب.