پێشوازی لە دەسپێشخەرییەکەی ئەمریکا دەکرێت بۆ کردنەوەی دەروازەی سیمالکا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممە، سیاسەتمەدارێکی کورد پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکی ئەمریکی کرد بۆ کردنەوەی دەروازەی سیمالکا لە نێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستاندا، بە شێوەیەکی سروشتی.
ئهمهش له میانی كۆبوونهوهی نیكۆلاس گرانگهر، نوێنهری باڵای حكومهتی ئهمریكا بۆ سوریا هات لهگهڵ ههردوو لایهنی دیالۆگی كوردی له شاری قامیشلۆی رۆژئاڤا.
جەمال شێخ باقی، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا، ئاماژەی بەوەدا کە شاندی پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی پێشوازییان لە “دەستپێشخەری لایەنی ئەمریکی بۆ کردنەوەی دیالۆگ لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەری خۆسەردا بۆ کردنەوەی دەروازەی سیمالکا کرد، بە شێوەیەکی بەردەوام و رێکخستنی بۆ خزمەتکردنی دانیشتووان و لە هەموو بوارەکاندا.”
ئهو سیاسهتمهداره كورده رایگهیاند كه له میانی كۆبوونهوهكهدا تیشكیان خستوەتە سهر لایەنەگرینگەکانی سهقامگیری و ئاسایش له ناوچهكهدا، دهستیان خستۆته سهر پرسی هێرشهكان و رێزنهگرتنی توركیا بۆ ئهو رێككهوتنانهی له نێوان ئهمریكا و رووسیادا ئهنجامدراون.
گراینگەر رایگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی زیاتر لە بوارەکانی گەشەپێدان و سەقامگیریدا پێشکەش دەکەن.
لای خۆیەوە، نیعمەت داود، ئەندامی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سوریا، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، كە باسیان لە بارودۆخی “سەختی” ئابووریی ناوچەكە و مەلەفی پەروەردە كردوە.
باسیان لە دۆخی نوێی عەفرین و کاردانەوەی هاتنی تەحریر شام (جەبهەی نوسرەی پێشوو) بۆ ناو شارەکە کردووە، بە گوتەی “داود”.
سەرۆكی “یەكێتی نیشتمانپەروەری كورد” ئاماژەی بە داواكاریی ئەوان كرد بۆ راگرتنی هێرشەكانی سەر “چەكدارانی یەكێتی دیموكرات” بۆ سەر ئەنجومەن و ئەندامەكانی.