بۆ دەنگدان لەسەر پێکهێنانی حکومەت داوا دەکرێت پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، داوای کرد، سبەی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران وادەی ئەنجامدانی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پێکهێنانی حکومەتەکەی و وەزارەتەکان دیاری بکات.

هەفتەی رابردوو، سەرچاوەیەکی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ نۆرس پرێس، پێشنیاری کرد کە پەرلەمان لەم هەفتەیەدا یان هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر حکومەتی نوێ بدات، دوای کۆتایی هاتنی دیالۆگەکان.

لە بەڵگەنامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەی سودانیەوە دەرچووە، باس لە رێنماییەک کراوە کە ئاراستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کراوە بۆ ئەوەی سبەی پێنجشەممە وادەی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دەنگدان دیاری بکرێت.

قۆناغی دەنگدان لەسەر حکومەت بەزۆری دوای سەردانە یەک لەدوای یەکەکان دێت کە لەلایەن سەرۆکی راسپێردراوەوە لەگەڵ سەرکردەکانی هێزە عێراقییەکان ئەنجامدەدرێن، بەمەبەستی دابەشکردنی پۆستە وزاریەکان، چونکە ئەگەری ئەوە کەمدەکاتەوە کە رووبەڕووی ناڕەزایەتی پەرلەمانیەکان ببێتەوە و دەنگدان مسۆگەر دەکات لەسەریان.

لە ئەگەری تێپەڕاندنی پێکهێنانی حکومەتی سودانی لەلایەن پەرلەمانەوە بە سەرکەوتوویی، دوای زیاتر لە ساڵێکی هەڵبژاردنی پێشوەختەی یاسادانان کە لە 10ی ئۆکتۆبەردا ئەنجامدرا، کە لەو ماوەیەدا ناکۆکی و ململانێی سیاسی گەورە گەیشتە ئاستی توندوتیژی چەکداری، یەکەمین حکومەت روناکی  بەخۆوە دەبینێت.

لە هەفتەی رابردووەوە، دوای ئەوەی لەتیف رەشید سەرۆكی كۆمار لە دانیشتنێكی پێشووی پەرلەماندا، سودانی راسپارد ، ئەویش هەستاوە بە كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكان، لەنێویاندا لایەنە کوردییەکان، بە مەبەستی دیالۆگێکی پابەندكەر بۆ پێكهێنانی حكومەت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر