قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئێوارهی سێشهممه، جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمریكا هۆشداریی دا لە بەکارهێنانی چهكی ئهتۆمی لە لایەن رووسیاوە له جەنگیدا لهگهڵ ئۆكرانیا و رایگهیاند کە پەنابردن بۆ ئەوە “ههڵهیهكی كوشنده” دهبێت.
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا کە ئایا پێی وایە رووسیا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی “بۆمبی پیس” دەکات بۆ ئەوەی ئۆکرانیا تاوانبار بکات، بایدن وتی “رووسیا هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات ئەگەر چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەکاربهێنێت”.
سەرەتای ئەم هەفتەیە رووسیا هۆشداریدا لەوەی کە رەنگە ئۆکرانیا ئەو چەکە بەناو “بۆمبی پیس” بەکاربهێنێت لەسەر خاکەکەی، کە چەکێکی ئاساییە و لەکاتی تەقینەوەیدا ماددەی تیشكدەر و بایۆلۆجی یان کیمیایی بڵاودەکاتەوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەنگاوێکی پلان بۆ داڕێژراوی لەو جۆرە لەلایەن ئۆکرانیاوە ئامانجی ئەوەیە مۆسکۆ بە بەرپرسیار بزانێت و بەمەش رای جیهانی لە دژی ئەو وڵاتە بەلای خۆیدا رابکێشێت.
لە لایەکی دیکەوە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی پێیان وایە رەنگە روسیا خۆی لە هێرشێکی “ساختە”دا “بۆمبێکی پیس” بەکاربهێنێت، بۆ ئەوەی پاساو بۆ خۆی بهێنێتەوە کە چەکی ئەتۆمی ئاسایی بەکاربهێنێت، چونکە خۆی لە پێگەیەکی لاوازدا دەبینێتەوە لە رۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا.
بایدن وتی: “هێشتا گرەنتی ئەوە نادەم کە ئۆپەراسیۆنێکی ساختە بێت، ئێمە نازانین”.