ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات.. پرسی سوریا به قۆناغێكی قورس‌دا تێده‌په‌رێت پێوسته هه‌مووان پشتیوانی له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری بكه‌ن
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ئه‌نه‌س مه‌رفوع هاوسه‌رۆكی نوسینگه‌ی په‌ێوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات له دێره زوور رایگه‌یاند، پرسی سوریا به قۆناغێكی قورس‌دا تێده‌په‌رێت و پێوسته له‌سه‌ر هه‌موان پشتیوانی له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توركیا‌و ئێران كارده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به پڕسی سوریا و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماو ئامانجانه‌ی كه ماوه‌ی 12 ساڵه گه‌لی سوریا كاری بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌م قسانه له میانی ۆركشۆپێكدا هات له شارۆچكه‌ی هه‌جینی گونده‌واری باكووری دێره زۆر، بۆ تاوتێكردنی ئاڵینگارییه‌كانی پرسی سوریا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارت و رێكخراوه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات.
مه‌رفوع ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توركیا قێزه‌ونترین تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌دات كه ده‌ستی به‌سه‌راگرتوون، له رێگای كوشتن و ئاواره‌كردن و نیشتجێكردنی كه‌سانی بێگانه‌و وێرانكردنی خانووبه‌ره‌و بڕینه‌وه‌ی داره‌كان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له رێگای گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، توركیا كارده‌كات بۆ له ناوبردنی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی سوریا، پێویسته ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات ببێته پاڵنه‌رێك بۆ كۆتایی هێنان به دابه‌شبوون و دووبه‌ره‌كایه‌تی له نێوان لاینه‌كانی سوریا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی سوریا له ده‌وروبه‌ری پرۆژه‌ی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری كۆببنه‌وه‌و پشتیوانی لێ بكه‌ن و مه‌به‌ستیش له پلانی توركیا بۆ ئاشته‌وایی له گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شقدا، كۆتایی هێنانه یه پرسی سوریا.