وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.. ناوچه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست جێ ناهێلێن و نیگه‌رانیین به‌رامبه‌ر به‌هێرشه‌كانی ئێران و توركیا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، جێنیفەر گاڤیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ كاروباری عێراق و ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناوچه‌كه ناكشێته‌وه‌و بۆشایی دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی چین و روسیا‌و ئێران پڕێ بكه‌نه‌وه و نیگه‌رانی پێشاندا به‌رامبه‌ر به هێرشەکانی ئێران و تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا له وتارێكدا له ئه‌نجومه‌نی ئه‌تله‌نتیك ئاشكرایكرد، زۆر نیگەرانن له هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی درۆن و مووشەکی بالیستی لەلایەن ئێرانەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی خه‌ڵكی سڤیل.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بۆ ئەوەی ره‌وشه‌كه خراپتر بکەن، سەرکردەکانی سوپای پاسداران هەڕەشەیان کردووە لە ئاییندەدا هێرشی زیاتر ئەنجام بدەن.
هه‌روه‌ها وتیشی، واشنتن نیگەرانه به‌رامبه‌ر ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و داوامان لە ئه‌نكه‌ره کردووە هه‌ماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بكات.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، جۆ بایدنی سەرۆک سه‌رۆكی ئه‌مریكا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکان بۆ رێگرتن و رووبەڕووبوونەوەی کارە تێکدەرەکانی ئێران و ئیداره‌ی ئه‌مریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناوچه‌كه ناكشێته‌وه‌و بۆشایی دروست ناكات بۆ ئه‌وه‌ی چین و روسیا‌و ئێران پڕی بكه‌نه‌وه.