یونیسێف.. زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن منداڵی عێراقی پێویستیان به هاوكاری هه‌یه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سندووقی هاریکاریی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ده‌رهاویشته‌كانی شه‌ری داعش، زیاتر له یه‌ك ملیۆن و سه‌د هه‌زار منداڵی عێراقی پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه،
یونیسێف لە دوایین راپۆرتیدا لەبارەی رەوشی مرۆیی عێراق ئاشكرایكرد، دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س له عێراقدا پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه‌و، له‌و ژماره‌یه‌ش یه‌ك ملیۆن و سه‌د هه‌زار كه‌سیان منداڵن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ساڵی 2022 رێكراوه‌كه‌یان پێوستی به 52.2 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌و منداڵ و خێزانانه‌ی له بارێكی نا هه‌مواری مرۆیی‌دا ده‌ژێن.
له باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ئه‌مساڵ جه‌ختی كرده‌وه كه تاوه‌كو ئێستا 22% پاره‌ی پێویست دابینكراوه‌و به هۆیه‌شه‌وه رووبه‌رووی بۆشایی بونه‌ته‌وه له دابینكردنی ئاو‌و پاككه‌ره‌وه‌كان بواری په‌ره‌وه‌رده‌و ته‌ندروستی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به به‌راورد به ساڵی پار كۆمه‌كه‌كان به رێژه‌ی 21% كه‌مبۆته‌وه‌و له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ته‌نها 5.96 ملیۆن دۆلاریان به ده‌ست گه‌یشتووه بۆ هاوكاری منداڵانی عێراق له كاتیكدا كه پێویستییان بە 40.71 ملیۆن دۆلاری دیكه هەیە.