ئەمریکا سێ بەرپرسی سەربازی حکومەتی سوریا سزادەدات
هەولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێ بەرپرسی سەربازیی حکومەتی سوریا دەخاتە لیستی سزاکانییەوە کە بە گوتەی خۆی لە “هێرشی کیمیایی” ساڵی 2013 ی ناوچەی غۆتە، 16کم رۆژهەڵاتی دیمەشق تێوەگلاون، کە بووە هۆی کوژرانی 1400 کەس، زۆربەیان منداڵ بوون.
(عەمید عەدنان عەبوود حلوە، لیوا غەسان ئەحمەد غەنام و لیوا جەودەت سەلیبی مەواس) ئەو سێ بەرپرسە سەربازییەن کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت لە “پێشێلکاریی گەورەدا دژ بە مافەکانی مرۆڤ” تێوەگلاون، لەوانەش کوشتنی 1400 کەس لە ناوچەی غۆتە کە زۆربەیان منداڵ بوون.
لە ئەنجامی رێکارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سێ ژەنەڕاڵە سزادراوەکە و ئەندامانی خێزانیان ناتوانن بچنە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: “ئەمریکا قوربانیان و رزگاربووانی رەشەکوژیەکەی غۆتە و قوربانیانی چەندین هێرشی دیکەی کیمیایی کە بە هەڵسەنگاندنی ئێمە رژێمی ئەسەد ئەنجامیداون، وەبیردەهێنێتەوە و رێزیان لێ دەگرێت.”
هەروەها دەشڵێت: “ئێمە بە تووندترین شێوە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەر کوێیەک بێت، لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت، لە ژێر هەر بارودۆخێکدا بێت، سەرکۆنە دەکەین.”
ئەمریکا هاوکات داوا لە حکومەتی دیمەشق دەکات، پڕۆگرامی چەکە کیمیاییەکانی بە تەواوی ئاشکرا بکات و لە نێویان ببات و دەستبەجێ و بێ بەربەست رێگە بە چاودێرانی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی بدات، بگەنە ئەو شوێنانەی کە گومانیان لێدەکرێت چەکی کیمیاییان تێدابێت، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکەن.
واشنتن هاوکات جەخت دەکاتەوە، بەردەوام دەبێت لە “پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی خەڵکی سووریا و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان” بۆ سزادانی پێشێلکارییەکانی دژی مافەکانی مرۆڤ کە بە گوتەی خۆی تائێستاش لە سووریا بەردەوامن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، لە پشتیوانیکردنی ئەو سووریاییانە بەردەوام دەبن کە هەوڵی بە دادپەروەریگەیاندنی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دەدەن.ئەمریکا هاوکات داوا لە حکومەتی دیمەشق دەکات، پڕۆگرامی چەکە کیمیاییەکانی بە تەواوی ئاشکرا بکات و لە نێویان ببات و دەستبەجێ و بێ بەربەست رێگە بە چاودێرانی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی بدات، بگەنە ئەو شوێنانەی کە گومانیان لێدەکرێت چەکی کیمیاییان تێدابێت، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکەن.
واشنتن هاوکات جەخت دەکاتەوە، بەردەوام دەبێت لە “پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی خەڵکی سووریا و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان” بۆ سزادانی پێشێلکارییەکانی دژی مافەکانی مرۆڤ کە بە گوتەی خۆی تائێستاش لە سووریا بەردەوامن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، لە پشتیوانیکردنی ئەو سووریاییانە بەردەوام دەبن کە هەوڵی بە دادپەروەریگەیاندنی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دەدەن.