دەرەوەی ئێران: کەشوهەوای هەرێمی ئامادەیە بۆ خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ سعودییە
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە کەش و هەوای هەرێمی ناوچەکە ئامادەیە بۆ خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ سعودیە.
ئێران و سعوودیە پێنج خولی گفتوگۆی ئەمنییان لە عێراق ئەنجامدا، کە رۆڵی نێوەندگیری نێوانیان دەگێڕێت، دوا خولیان تەمموزی ساڵی رابردوو بوو، ئێران لە کۆتاییدا رایگەیاند کە پشتیوانی لە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات، ههروهها لهم دواییانهدا ههردوولا لهسهر گواستنهوهی دیالۆگهكه بۆ ئاستی سیاسی رێككهوتن.
ناسر كهنعانی گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند كه ئێران و سعوودیه دهتوانن له زۆر بواردا هاوكاری بكهن ئهگهر دانوستانه دوو قۆڵییهكان سهركهوتوو بن.
چوارشەممەی رابردوو، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران هیوای خواست ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ شانشینی سعودیە خێراتر بکرێت.
لە راگەێنراوێکی پێشووتردا، عەلی ئەکبەر وەڵاتی، راوێژکاری رێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، دووپاتی کردبووەوە کە ئێران دراوسێی عەرەبستانی سعوودیەیە و هیچ کێشەیەکی لەگەڵدا نییە.
ناوبراو بە کەناڵی ئەلمەیادین-ی وتووە، پێویستە باڵیۆزخانەکان لە هەردوو وڵات چالاک بن، چونکە دەتوانرێت ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی باشتر چارەسەر بکرێن، هەروەها ئەگەری چارەسەرکردنی هەندێک جیاوازی لە بۆچووندا هەیە.
سەبارەت به وەزیری دەرەوەی سعوودیه ، شازاده فه یسه ڵ بن فەرحان، ئاماژه ی به وه دا که دیالۆگی نێوان شانشینی سعوودیه و ئێران نەگه یشتووەته ئەنجامی بەرجه سته ، شانشینی سعودیه بیر له شەشەمین خولی دانوستان له گه ڵ ئێران دەکاته وه .
سعودیە لە کانونی دووەمی 2016 پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند، ئەوەش دوای ئەوەی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران و کونسوڵخانەکەی لە مەشهەد بەهۆی لەسێدارەدانی “نەمر ئەلنمر” پیاوی ئایینی شیعەی ئۆپۆزسیۆن لە لایەن ریازەوە.