ههولێر – نۆرس پرێس
كهشنای ههرێمی كوردستان رێژهی بارانبارینی له ناوچهكانی ههرێم بلاوكردهوهو جهتی كردهوه كه زۆرترین باران بارین له زاخۆ بووه كه 27.4 میلیمهتره.
بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بارانبارینی ئەم وەرزە بەم شێوەیە بووه، هەولێر ( 5.5 میلیمەتر، سلێمانی: 15.3 میلیمەتر، دهۆک: 03.1 میلیمەتر، کەرکووک: 2.2 میلیمەتر، هەڵەبجە: 8.6 میلیمەتر، زاخۆ: 27.4 میلیمەتر، کەلار: 02 میلیمەتر، سۆران: 10.8 میلیمەتر، رانیە: 5.8 میلیمەتر).
هاوكات ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگهیاند، تاوەکو ئەمڕۆ 15.3 میلیمەتر باران لە سلێمانی باریوە کە ساڵی رابردوو تاوەکو 24 ی ئۆکتۆبەر هیچ بارانبارینیك تۆمارنەکرابوو.