هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و له ئێستادا 100 دۆلار ئه‌مریكی به 145 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئامانج ساڵح میرزا، نوێنەری بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگه‌یاند، به هۆی زۆری فرۆشی دۆلار‌و كه‌می خواست، دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌های 100 دۆلار بۆ 145 هه‌زار 500 داشكا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی داواكاری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، خه‌ڵكی دۆلار دەفرۆشن و دینار دەکڕن، ئەمەش نرخی دۆلاری دابەزاندووە و هۆکارەکەش هیچ پەیوەندیی بە بانکی ناوەندیی عێراقەوە نییە.
جێی ئاماژه‌یه 41 پەرلەمانتاری عێراق بە نووسراوێک کە واژۆیان لەسەری کردبوو، داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان كرد لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار کۆببنەوە.
له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژەیان بەوە کردووە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەریی خراپی هەبووە لەسەر دۆخی ئابووریی وڵات، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە داهاتیان سنووردارە.