كوژرانی دوو كه‌س له هێرشی درۆنێكی توركیا له شاری قامیشلۆ
قامیشلۆ– نۆرس پرێس
ئێواره‌ی دووشه‌ممه، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا، ناوه‌ندێكی كه‌ره‌سه‌سازی له شاری قامیشلۆ بۆردوومانكردو به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌س له‌و هێرشه‌دا كوژراون.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گه‌ره‌كی مه‌یسلۆنی باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری قامیشلۆ بیسترا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كی توركیا ناوه‌ندێكی كه‌ره‌سته‌سازی له‌و گه‌ره‌كه كرده ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی هێرشه‌كه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه.