ریشی سۆناك ده‌بێته سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ به‌ریتانیا
هه‌ولێر– نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، گراهام برادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی 1922 رایگه‌یاند، ریشی شوناك له شوێنی لیز ترا‌س ده‌بێته سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی حوكمران و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.
له دوای ئەوەی رکابەرەکەی پێنی مۆرداونت، لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی کشایەوە و بەمەش سووناکی تەمەن 42 ساڵ، بووە سەرۆکی ئەو پارتە و بەمەش پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیای بۆ یەکلابووەوە.
له گه‌ڵ دانانی له‌لایه‌ن شا چاڵزی سێهه‌م سۆناك به فه‌رمی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.
ریشی سووناک، پێشتر وەزیری پێشووی گەنجینەی بەریتانیا بوو لە کابینەی بۆریس جۆنسن،
سوناكی 42 ساڵ گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیایه له ماوه‌ی 200 ساڵی رابردوودا، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیایه كه به ره‌چه‌ڵك خه‌لكی هیندستانی كیشوه‌ری ئاسیایه.