راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی : به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه 10 هه‌زار خێزان لە عێراق ئاواره‌بوون
هەولێر – نۆرس پرێس
به‌پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی (زه ناشیۆناڵ و ریلیف وێب)ـی هه‌واڵی، ئه‌هواره‌كانی عێراق كه له‌سه‌رده‌مانی زوودا وه‌ك به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن ناوبانگی هه‌بوو، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كانه‌وه نزیكه‌ی 75%ی له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له ساڵانی حه‌فتاكاندا زۆنگاو و ئه‌هواره‌كان 20 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه بوونه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، به‌پێی ئه‌و راپرسیانه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجامیانداوه ده‌ركه‌وتووه 10 هه‌زار خێزان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌هۆی نه‌مانی سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌وه ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵیان به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری شاره‌كان كۆچیان كردووه.
لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵیش، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە، رووبەری زەویە کشتوکاڵییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بە تایبەت ئەم زەوییانەی لەمساڵدا بە گەنم و جۆ چێندرابوون.