وەزیرانی دەرەوەی سوریا و ئێران رەتی دەکەنەوە درۆنی ئێرانی لە ئۆکرانیا بەکارهاتبێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕؤ دووشه‌ممه،‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سووریا و ئێران “پڕوپاگەندەکانی رۆژاوا”یان ره‌ت کرده‌وه‌ که‌ درۆنی ئێرانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌کانی رووسیا له‌ شه‌ڕی ئۆکرانیا به‌کار هاتبێت.

ئاژانسی هەواڵی سانای حکوومەتی سوریا رایگەیاند، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوانیاندا، فەیسەڵ میقداد و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان باسیان لەو “پڕوپاگەندە چڕانە” کردووە کە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئیسرائیلەوە دژ بە ئێران و خستنەڕووی تۆمەتی “بێ بنەما” سەبارەت بە رووداوەکانی ئێستای ئۆکراین.

ئەلمیقداد ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی پشتیوانی خۆی بۆ ئێران دووپات دەکاتەوە لە بەرامبەر ئەو پیلانگێڕیانەی کە لە دژ بە ئێران دنەدەدرێت “لە بازنەکانی رۆژئاوا و ئیسرائیلدا”.

سەبارەت بە بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی، میقداد وتی کە ئەوە “تەنها پڕوپاگەندەی نوێیە لە چوارچێوەی هەڵمەتی درۆ و زانیاری هەڵە کە وڵاتانی رڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن، بۆ بە ئامانجگرتنی خۆڕاگریی ئێران و تێکدانی هەڵوێستە سەربەخۆکانی ئێران”.

داواشی لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد “ئەو گاڵتەجاڕییە و کردەوانەیان بوەستێنن کە ئامانجیان توڕەکردنی ئێرانە”.

ئەو درۆنانەی ئێران کە لە شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکرانیا بەکارهێنران، دۆسیەێکی نوێی لە ململانێی نێوان ئەو لایەنانەدا زیندوو کردوەتەوە، ئۆکرانیا دەڵێت رووسیا 2400 فڕۆکەی بەدەستهێناوە، کە وەک ئەڵتەرناتیڤێکی هەرزانتر بەکاریان دەهێنێت بۆ لێدانی ئامانجەکانی وزە و چاندنی تیرۆر لەناو خەڵکی سڤیلدا .

لە کاتێکدا هەریەکە لە مۆسکۆ و تاران رەتی دەکەنەوە هیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بۆ رووسیا گواستبێتەوە، ئەم تۆمەتانە بە “بێ بنەما” وەسف دەکەن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش